وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادارى دام و ده‌زگاكان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایدهگهێنێت، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 10 ى 4 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه بۆ رۆژانی داهاتوو خشته‌ی مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌شده‌كرێت:
دووشه‌ممه 11-4-2022
مووچه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە ، یەکەکانی حەفتا و هەشتا دابه‌شده‌كرێت.
سێشەممە 12-04-2022
وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی دام و دەزگا نەوتییەکان ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە مووچه وه‌رده‌گرن.
چوارشەممە 13-04-2022
مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
پێنجشەممە 14-04-2022
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ، فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن مووچه وه‌رده‌گرن.
شەممە 16-04-2022
مووچەی وەزارەتی پەرەوەردە (ناوشار)دابه‌شده‌كرێت.
یەکشەممە 17-04-2022
مووچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شار)دابه‌شده‌كرێت.
دووشەممە 18-04-2022
مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی کار و وکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابه‌شده‌كرێت.
سێشەممە19-04-2022
مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ دابه‌شده‌كرێت.
رۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه 21 ، 23 ى 4 ى 2022
مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
یەکشەممە 24-04-2022
وەزارەته‌كانی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان ، کارەبا مووچه وه‌رده‌گرن.
دووشەممە 25-04-2022
وەزارەته‌كانی خوێندنی باڵا و شارەوانی و گه‌شت و گوزار مووچه وه‌رده‌گرن.
رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە ، پێنجشەممە، 28،27،26 ى 04-2022، مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.