Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:24

تەندروستیی جیهانی: زیاتر لە 100 جار هێرش کراوەتە سەر ناوەندە تەندرستییەکان لە ئۆکراینا

کوردستان TV
100%


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) ئاشکرای کرد هێزەکانی رووسیا لە دەستپێکی جەنگەوە تاوەکو ئەمرۆ زیاتر لە 100 جار هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندە تەندرستییەکان لە ئۆکراینا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن رێکخراوەکە بڵاوکراوەتەوە هاتووە: لە 24ی شوباتەوە تاوەکو ئەمرۆ 103 جار هێرش کراوەتە سەر ناوەندە تەندروستییەکان کە لە 89 هێرشدا زیان بەر بینای ناوەندەکان، لە 13 هێرشیشدا زیان بەر ئامبوڵانس و هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوە کەوتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، تیدرۆس ئادھانۆم گیبریسیۆس ئاشکرای کردووە کە زۆر نیگەرانن لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و رایگەیاندووە: هێرشکردنە سەر ناوەندە تەندروستیەکان پێشێلکردنی ماف و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

تیدرۆس ئادھانۆم گیبریسیۆس ئاماژەی بەوە کردووە تاوەکو ئاشتی فەراهەم نەکرێت ئەو بارودۆخەی دەگوزەرێت بەرەو باشتر ناڕوات و دووبارە بانگەوازی بۆ رووسیا کرد کە "جەنگ بوەستێنیت".

هەروەها بەڕێوبەری ناوچەی ئەورووپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، هانس کلوگ لە راگەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "ئۆکراینا بە سەختترین و تاریکترین رۆژەکاندا تێدەپەڕێت" و هۆشداری داوە لەوەی سیستمی تەندروستی لە ئۆکراینا رۆژ دوای رۆژ بەرەوخراپی دەچێت.

کلوگ سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە 24ی شوباتەوە تاوەکو ئەمرۆ رێژەی بەرگریی سوورێژە و ئیفلیجی لە منداڵان کەمی کردووە، لە سەدا 50ی دەرمانخانەکانی وڵاتەکە داخراون و زیاتر لە هەزار ناوەندی تەندروستی لەسەر هێڵی شەڕوپێکدادانەکان هەڵکەوتوون.
 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.