وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا رایگەیاند ھێزەکانی رووسیا لە ھەرێمی لوھانسک لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە چەند کیلۆمەترێک پاشەکشەیان پێکرا و گوندی گرێمیاچ لە ناوچەی چەرنیگیڤ رزگارکرا.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا بڵاوکراوەتەوە ھاتووە: سەربازانمان لە لوھانسک لە ھێرشێکی پێچەوانەدا سەرکەوتووبوون لەوەی چەند کیلۆمەترێک پاشەکشە بە ھێزەکانی دوژمن بکەن. ھەروەھا توانرا گوندی گرێمیاچ لە ناوچەی چەرنیگیڤ لە دەست داگیرکەرانی رووس رزگار بکرێت.
ھەروەھا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرا کراوە کە ھێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا دەستیان بەسەر چەندین سیستمی بەرگریی ئاسمانی رووسیادا گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.