Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:23

یەکێتی ئەورووپا 32 ملیار دۆلاری رووسیا و بێلاڕووسیا بلۆک دەکات

کوردستان TV
100%


کۆمیسیۆنی ئەورووپا رایگەیاند، وڵاتانی یەکێتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا سامانی ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی رووسیا و بیلاڕووسیا بلۆک کرد کە بەهاکەی نزیکەی 32 ملیار دۆلار دەبێت.

تیمی بلۆک کردن و دەستبەسەرداگرتن سەربە کۆمیسیۆنی ئەورووپا رایگەیاند، نیوەی زیاتری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بە کۆمیسیۆنەکەیان رایگەیاندووە کە دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئەو سزایانەی کە بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی رووسیا و بێلاڕووسیادا سەپێندراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 29.5 ملیار یۆرۆ (نزیکەی32 ملیار دۆلار) بلۆک کراوە.

ئەمڕۆ هەینی تیمی کاری کۆمیسیۆنی ئەورووپا لەگەڵ هاوتا ئەمریکی و بەریتانی و ئۆکراینییەکەیان کۆبوونەوە بە مەبەستی هەماهەنگیی کارکردن لەنێوانیاندا.

یەکێتیی ئەورووپا یەک ملیار دۆلاری بۆ پشتیوانی سەربازیی و 500 ملیۆن یۆرۆی بۆ یارمەتی مرۆیی بۆ ئۆکراینییەکان تەرخان کردووە، هاوکات لە دەستپێکی دەستوەردانی رووسیا لە ئۆکراینا لە 24ی شوباتەوە تا ئێستا، پێنج کۆمەڵە سزایان بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.