Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:29

له‌ باسكه‌ی ئه‌مریكا گۆڵدن سته‌یت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لۆس ئه‌نجلۆس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی گۆڵدن ستەیت بە سەدوبیست وهەشت خاڵ بەرامبەر بە سەدودوازدە خاڵ لە تیپی لۆس ئەنجلۆس لێكەرزی میوانی بردەوە.
 لە ماوەی یەكەمی یاریەكەدا، لۆس ئەنجلۆس لێكەرز بە سیی و دوو خاڵ بەرامبەر بە بیستوحەوت خاڵ لەپێش میواندارەكەی بوو، بەڵام لە سێ‌ ماوەكەی دیكەدا یاریزانانی گۆڵدن ستەیت بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریان كردو بە جیاوازی شازدە خاڵ سەركەوتنیان بۆ تیپەكەیان بەدەستهێنا كە ئەمەش سێیەم سەركەوتنی لەسەریەك و پەنجاویەكەمین بردنەوەی تیپەكە بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی، یاریزان كلای تۆمپسۆن ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی گۆڵدن ستەیت بینی و سیی و سێ‌ خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد.
 جۆردان پاولی هاوكارەكەشی نۆزدە خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان تالێن توكێر چل خاڵی بۆ لێكەرز تۆماركردو تیپەكەشی هەشتەم یاری لەسەریەك و چلونۆیەمین یاری لەم وەرزی خولەكە دۆڕاند .
 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.