له ئێستادا نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاوبۆته‌وه ،كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كاندا ھۆكاری سه‌ره‌كی، جه‌ڵته‌ی دڵه و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كوشنده‌ترین ھۆكاری مردنه و رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر به جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌مرن.
د.رۆژین مه‌هدی ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ڵته‌ی دڵ به‌دوربیت پێویسته ئاگاداری ئه‌و خواردنانه بیت كه ده‌یخۆیت، بۆ رێگریكردن له كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كاندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریه زیانبه‌خشه‌كان "
هه‌روه‌ها د.رۆژین مه‌هدی ئه‌م خواردنانه ده‌ست نیشان ده‌كات كه ده‌بێته هۆی رێگر له كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كاندا كه بریتین له"
1. ماسی: ماسی باشترین خواردنه و پێویسته مانگی به‌لای كه‌مه‌وه دوجار بخورێت، ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3ی تێدایه كه رێژه‌ی چه‌ورییه باشه‌كان زیاد ده‌كات و چه‌وریه خراپه‌كان داده‌به‌زێنێت، به‌وه‌ش ڕێگه له جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت.
2. مزره‌مه‌نییه‌كان: مرزه‌مه‌نییه‌كان لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی ده‌گرێته‌وه، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه خواردنی مزره‌مه‌نییه‌كان رێگه له گیرانی خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت.
3. گوێز: گوێز یه‌كێكی تره له‌و خواردنانه‌ی سودی بۆ دڵ زۆره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3"ی تێدایه كه یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات .
4. تۆوی كه‌تان: ۆوی كه‌تان ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی چه‌وری ئومێگا3 و ریشاڵی و كالسیۆم،یارمه‌تیده‌ره بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان و پاراستنی كه‌سه‌كه له جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌ڵام پێویسته زۆر نه‌خورێت.
5. زه‌رده‌چه‌وه: زه‌رده‌چه‌وه به‌ھارتێكی زۆر به‌سوده بۆ دڵ و پێویسته له ژه‌مه خواردنه‌كاندا به‌كاربھێنرێت.
6. چای سه‌وز: توێژینه‌وه‌كان له ژاپۆن ده‌ریخستوه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز رێگه له توشبون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك ده‌گرێت و مه‌ترسی مردن به‌رێژه‌ی 16% كه‌مده‌كاته‌وه.
7. دارچینی: دژه‌ئۆكسیدی تێدایه كۆنترۆڵی رێژه‌ی شه‌كر و چه‌وری له‌خوێندا ده‌كات ، به‌وه‌ش رێگه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت.
8. ھه‌نار: ھه‌نار یه‌كێكه له میوه خۆشه‌كان و پێویسته رۆژانه بخورێت، رێگه له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌گرێت و له مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌تپارێزێت".
ئا- كامران
چۆن خۆت له جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌پارێزیت؟

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.