ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاکامی پەلامارێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر فەوجی چواری لیوای 29ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادییە لەسەر رێگای ستراتیجیی لە قەزای هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار دوو سەرباز کوژران و 2ی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە رایگهیاندووه: لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای 13ی گرووپی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عەکاشات لە پارێزگای ئەنبار چەکدارێکی ئەو گرووپە کوژراو و 2ی دیکەش بریندار بوون.
له ئهنبار داعش هێرشی كرده سهر حهشدی شهعبی و كوژراوی لێكهوتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.