خۆڵبارین بۆ چاو ده‌بێته هۆی خوراندن و كزانه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها هاتنه خواره‌وه‌ی ئاو به چاودا، جگه له‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری له بۆ لووت و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
له‌و روانگه‌وه د. باغه‌وان ئه‌حمه‌د – پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناسه ده‌ڵێت" ئه‌م حاڵه‌ته به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه زیانێكی زۆری هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی كێشه بۆ هه‌ناسه‌دان و ژه‌هراوی بوونی بۆری هه‌وا".
له سه‌ر چۆنیه‌تی خۆپاراستن له خۆڵبارین د. باغه‌وان ئه‌حمه‌د – پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناسه چوار خاڵی گرنگ ده‌خانه روو كه‌بریتین له :
1. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دووچاری هه‌ستیاری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ن، باشتره له‌و ڕۆژانه‌ی خۆڵ ده‌بارێت نه‌چنه ده‌ره‌وه‌و سوود له فێنككه‌ره‌وه‌ی فلته‌ردار وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای پیسی ده‌ره‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستییان نه‌بێت.
2. ڕێگه بگیرێت له چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌وای خۆڵاوی ده‌ره‌وه.
3. ئه‌گه‌ر ناچار به چوونه ده‌ره‌وه‌یت پێویسته ده‌مامك به‌كاربهێنیت، ئه‌گه‌ر ده‌مامكت ده‌ست نه‌كه‌وت ده‌توانیت سوود له ده‌سڕێكی ئاسایی یان پارچه په‌ڕۆیه‌كی ته‌ڕ وه‌ربگریت.
4. له‌كاتی خۆڵبارین وا باشتره ته‌نها له ڕێگای لووته‌وه هه‌ناسه بده‌یت، له هه‌ناسه‌دانی ده‌م خۆت به‌دووربگره، جونكه هه‌وا ناپاكه‌كه ده‌چێته ناو بۆریچكه‌كانی هه‌واو زیانی ته‌ندروستی دروست ده‌كات به تایبه‌تی نه‌خۆشی ره‌بۆو ئه‌وانه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌سیان هه‌یه به‌هۆی ساڵانێك جگه‌ره‌كێشان.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.