شه‌وی رابردوو لەگوندێكی سنوری قەراج تیرۆرستانی داعش دوو شوان دەڕفێنن.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو، لە گوندی مهێدی سنوری قەراج تیرۆرستانی داعش دوو شوانیان بەناوەكانی سالم نەجم ئەدهەم و موحسین حەمەد عەلاو رفاندووە و بەرەو سنوری چیای قەرەچووغ بردراون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دوای ڕووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه دەستیان بەگەڕان كردوە بۆ رزگاركردنی هه‌ر دوو شوانه ڕفێندراوه‌كه.
جێگای ئاماژه پێدانه، ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش جم و جۆڵهكانیان له‌ناوچه‌كه‌دا زیاددی كردووه، تائێستاكه‌ش نزیكه‌ی 7 كه‌سیان له سنووره‌كه‌دا ڕفاندووه و سه‌رجه‌میشیان له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.