Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:14

ئۆکراینا: 40 تەرمى گۆڕە بەکۆمەڵەکەی بوچا هاووڵاتی مەدەنی بوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی کێیڤ، ئاندرەی نەبیتۆڤ ئاشکرای کرد لە نێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی لە شاری بوچا هەڵدراوەتەوە تەرمی 40 هاووڵاتیی مەدەنی دۆزراوەتەوە.

بەگوتەی ئاندرەی نەبیتۆڤ رۆژی هەینی تیمەکانی پۆلیسی ناوچەی کیێڤ دەستیان بە هەڵدانەوە و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵی هاووڵاتیانی مەدەنی کرد کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە کۆمەڵکوژ کرابوون.

هەروەها ناوبراو جەختی لەوە کردەوە لە نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا ٤٠ تەرم دۆزراوەتەوە کە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە تەرمی هاووڵاتییانی مەدەنین.

نەبیتۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی رووسیا بە بەردەوام دانیشتووانی شارەکە دەکاتە ئامانج و بەشێکی زۆر لە خەڵکی شارەکە بە چەکی قورس دەکوژرێن و تەمەنی کوژاوان لە نێوان 40 بۆ 60 ساڵە.

نەبیتۆڤ ئەوەشی خستەڕوو کە پزیشکی داد و پسپۆرانی تاوانناسی لێکۆڵینەوەیان لەسەر تەرمەکان کردووە ناسنامەی بەشێک لە کوژراوەکانیان بۆ دەرکەوتووە.

نەبیتۆڤ هەروەها ئاشکرای کرد بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی پسپۆڕانی پزیشکی داد، شوێنی فیشەکیان لە سەر و جەستەی کوژراوان دەستنیشان کردووە کە ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە بەشێکی زۆری کوژراوان بە چەکی ئۆتۆماتیکی یاخود نیشانشکێن تەقەیان لێکراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.