هه‌ركاتێ باس و خواس له فه‌رهه‌نگی ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كان بكه‌ین، ده‌بێ له‌و حاڵه‌ته‌وه په‌ره به بابه‌ته‌كه بده‌ین كه تاچه‌ند ئه‌و ده‌نگه كاریگه‌ری به‌سه‌ر بواره‌كانی تری ژیان و ژیاری كورده‌واری هه‌یه‌و له‌لایه‌نی چڕین و (ئادا)ی هونه‌ریشه‌وه كێن ئه‌وانه‌ی لاسایی و كاریگه‌ریی ئه‌و ده‌نگه‌یان هه‌میشه به‌سه‌ر ره‌وتی بیركردنه‌وه‌و گوتن و چڕینه‌كانیانه‌وه هه‌ن.
بۆیه ده‌نگی زوڵاڵ هه‌موو كات چ وه‌كو میلۆدییه‌كی ته‌نها یان وه‌كو ده‌نگێگ به یاوه‌ری كۆمه‌ڵێ ئامێری موزیكه‌وه‌ش بێ, هه‌مان كاریگه‌رو داهێنان و نه‌سره‌وتنی هونه‌ری لێوه ده‌بارێ، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوای چریكه‌ی بولبول ئاسای سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی به‌ده‌گمه‌ن ده‌نگێگ هه‌ڵكه‌وتووه بتوانێ خۆی له قه‌ره‌ی چینه ده‌نگی (Tinor) بدات!!
شارۆخی هونه‌رمه‌ند هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه ئه‌گه‌رچی فرچكی هونه‌ری به‌ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كانی (حه‌سه‌نی جزیری و عه‌لی مه‌ردان و تایه‌ر تۆفیق و خاڵه سێوه) گرتووه، وه‌لێ له قوتابخانه‌ی ( سه‌ی ئه‌سغه‌ری كوردستانی ) جیهانێك له ئه‌زموونی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه،
له ئاداكردن و گوتندا هه‌میشه له ده‌نگی دووه‌می ئۆكتافی (دۆ)وه گۆرانی ده‌چرێ، به واتایه‌كی تر له چینه ده‌نگی ده‌ستپێكدا یه‌ك ئۆكتاف زۆر به ئاسانی ئادا ده‌كات و ده‌توانم بڵێم ئێستا به تواناترین ده‌نگی تینۆری یه‌كه‌مه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان, وه‌لێ ئه‌م ده‌نگه گه‌ر بهاتایه‌و له‌رینه‌وه‌ی هونه‌ری ( ( Trillی له‌گه‌ڵدا بووایه،ئه‌وا جۆش و خرۆشێكی تری ده‌به‌خشییه كاره‌كان و شارۆخی هونه‌رمه‌ندیش له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا وه‌كو هونه‌رمه‌ندانی باشووری كوردستان ئاسا به‌ده‌ست كه‌می و نه‌بوونی ژه‌نیاری كوردیی ناڵاندووه‌و هه‌میشه ویستویه‌تی له كانیاو و گه‌نجینه‌ی له‌بن نه‌هاتووی كه‌له‌پووری كوردی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵێنجێ و بیكاته دیاری بۆ هه‌وادارانی خۆی،
پانتایی مێژوویی و جوگرافی گۆرانی كوردی ئه‌مڕۆ زێتر پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانی مه‌یدانی هه‌یه، به‌واتایه‌كی تر گرێدانی كۆنگره‌یه‌ك كه زۆر مه‌سه‌له‌ی هه‌لێساو هه‌ن زه‌رووره‌تێكی زۆر گرنگه تا كه‌ف و كوڵی هونه‌رمه‌ندان دامركێته‌وه‌و دووباره بابه‌ته گرنكه‌كانی گۆرانی كه‌له‌پووری كوردی به‌هاوچه‌رخێتی و ئه‌زموونی نه‌وه‌و پێشه‌نگه‌كانی هونه‌ری ببه‌ستێته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه زۆر شت به یه‌كه‌وه گرێده‌دا ته‌نها و ته‌نیا هونه‌ره، هونه‌رێك بتوانێ ببێته به‌دیلی زمان و بتوانێ ره‌وشی میلله‌تێك به‌ره‌و كاروانی نه‌مری ببا.
با هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌رخۆ بن, چونكه گرنگ ئه‌وه‌یه بنه‌ماو كۆڵه‌گه‌و بناغه‌و داڕشتنه‌كانمان پته‌وو كوردییانه بن!
ئامانج غازی
عه‌زیزی شارۆخی ..بارانی نۆته‌ی كۆك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.