Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:13

زێلێنسكی: بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی باسی لەوە کرد کە هێزەکانی رووسیا بە مووشەکی بالیستی تاکتیکی "Toçka-U" بۆردومانی وێستگەی شەمەندەفەری شاری کراماتۆرسکی سەر بە هەرێمی دۆنێتسک-یان کردوە.

زێلێنسكی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی تاکتیکی، هێرشیان کردە سەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک کە تیایدا هەزاران هاووڵاتی مەدەنی ئۆکراینی چاوەڕێ بوون بگوێزرێنەوە بۆ شوێنێکی ئارام. رووسەکان لەبەر ئەوەی لە مەیدانی جەنگدا بەرامبەر ئێمە هێز و بوێرییان نییە، پەلاماری هاووڵاتییانی مەدەنی دەدەن. ئەمە خراپەکارییەکی بێسنوورە و ئەگەر بەبێ سزا بمێنێتەوە ئەوا هەرگیز ناوەستێت.

فەرمانگەی ھێڵی ئاسنی ئۆکراینا (Ukrainian Railways)، ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لەو هێرشەدا زیاتر لە 30هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە100 هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

دوای رووداوەکەش گرتەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانە بڵاوبووەوە کە لە وێستگەکەدا نوقمی خوێنی خۆیان بوون.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، ئەوەی پشتڕاستکردبووەوە کە هێرشیان کردوەتە سەر بەشێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەر لە هەرێمی دۆنێتسک، بەڵام بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لەو هێرشانەدا ئەو چەکانە کراونەتە ئامانج کە بۆ هێزەکانی ئۆکراینا هاتبوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.