یانه‌ی ڤیسێل كۆبێی ژاپۆنی به‌فه‌رمی میگێل ئه‌نخێل لۆتینای ئیسپانی به ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێشكه‌شی میدیاكانی كرد.
ئه‌م یانه‌یه یه‌كێكه له یانه به‌ناوبانگه‌كانی ژاپۆن كه ئه‌ندرێس ئینیێستای ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا له ڕیزه‌كانیدا یاری ده‌كات، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌و له كۆی نۆ گه‌ڕی خولی ژاپۆن پێنج یاری دۆڕاندووه‌و له چوار یاریش یه‌كسان بووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نها چوار خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دایه، لۆتینای ته‌مه‌ن شه‌ست و چوار ساڵ ئه‌زموونێكی باشی له خولی ژاپۆن هه‌یه كه ماوه‌ی پێنج ساڵ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی سێریزۆ ئۆساكاو شیمیزۆ ئێس پاڵس و تۆكیۆ ڤێردی له‌ئه‌ستۆ بووه.
ئێستاش هانده‌رانی ڤیسێل كۆبێ ئومێدێكی زۆریان به توانا‌و لێهاتوویی ئه‌م ڕاهێنه‌ره نوێیه هه‌یه تا ئاستی تیپه‌كه‌یان به‌رزبكاته‌وه‌و ئه‌نجامی باش تۆماربكات به تایبه‌تی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا كه یانه‌كه له گڕوپی ده‌یه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی چیانگرای یونایتدی تایلاندی و شه‌نگهای چینی و كیشی هۆنگ كۆنگی ده‌بێته‌وه.
میگێل ئه‌نخێل لۆتینای ئیسپانی بووه راهێنه‌ری یانه‌ی ڤیسێل كۆبێی ژاپۆنی

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.