هونه‌رمه‌ند حه‌مه هاشم مانگرتنی حه‌وت نه‌خۆشی سلێمانی له ڕێگه‌ی پێشانگەیه‌كی ئایدیایی نمایش ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه هاشم به ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌م حه‌وت ده‌مووچاوه گوزارشت لە ھه‌موو نه‌خۆش و بێده‌ره‌تانه‌كانی كوردستان كه به‌ھۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌مانی ده‌رمانی پێویست له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی دەکات، ماتریاڵی كاره‌كه پادێكی ئه‌مۆكسلینه و ھیچی تێدا نه‌ماوه، حه‌وت ده‌مووچاوه‌كه وه‌ک حه‌وت نه‌خۆشی نیگه‌رانی به‌سته‌زمانی بێده‌سه‌ڵات ده‌رده‌كه‌ون كه تاقه‌تی ڕووبەڕووبوونەوەیان له‌گه‌ڵ ژیان نه‌ماوه، بۆیه وه‌ک باوه‌ڕێک بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و كۆندیمنه‌یشن مانییان گرتووه".
ئاماژەی بەوەش دا کە ئه‌م كاره‌م به‌رھه‌مێكی خێرایه و ده‌چێته خانه‌ی پۆست‌مۆدێرن ئاڕت، بایه‌خی زۆرتر بۆ ئایدیاییه له كاره‌كه‌دا، به‌ڵام ئیستاتیكای كاره‌كه‌ش له‌بیر نه‌كراوه، ئومێد ده‌كه‌م ھه‌ندێ جار ھونه‌ر كاریگه‌ری خۆی دابنێت له ڕووداو و پێشھاته‌كاندا بۆ باشكردنی ژیانی ئینسان".
ئا/ کامەران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.