Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 07:53

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی ئەو خاوەن پێداویستیانەی کە دوو مووچەیان هەیە ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ شەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند مووچەی ئەو کەم ئەندامانەی سەد هەزاریان هەیە ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی پشتگیری ڕاستەوخۆ دەهێنن.

وەزارەتەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "ئەم مانگە مووچەی ئەو کەمئەندامانەی سەد هەزاریان هەیە ڕائەگیرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: هەموو ئەوانەی خانەنشینن یان شەهیدانەیان هەیە و گرێبەستن دوای هێنانی پشتگیری ڕاستەوخۆ کەمئەندامیەکانیان  پێدەدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوانەی فەرمانبەریشن پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەیان بهێنن تا کەمئەندامیەکەیان بۆ بکرێتە دەرماڵە دوای هێنانی پشتگیری بە هەمان شێوە ئەوانیش ڕاستەخۆ کەمئەندامیەکەیان بۆ خەرج ئەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.