له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان سه‌باره‌ت به پرسی عێراق دوای نۆزدە ساڵ لە ئازادکردنی زیـرەک کـەمـال ـ شـرۆڤـەکاری سـیاسـی رایگه‌یاند: 9ی نیسان په‌یكه‌ری سه‌دام رووخا به‌ڵام به‌عسیزم نه‌رووخا ، قۆناغێكی گرنگ بوو له به‌رامبه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌رێكی نوێ‌دا ، له‌و ناوچه‌یه هیچ پێكهاته‌یه‌ك عێراق به هی خۆی نازانێ، چونكه له‌لایه‌ن خۆمان دروست نه‌كراوه به‌ڵكو له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه دروست كراوه.
روونیشیكرده‌وه كه عێراقی ئێستاش له هه‌مان بارودۆخ ده‌ژی، به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی به‌عسیه‌كان كار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئێستا له‌ناو عێراق ئه‌وانه‌ی یه‌ك شوناسی ئاینیان هه‌یه ناتوانن پێكه‌وه بژین.
گوتیشی: پێموایه كێشه‌ی حزبه‌كان له ناكۆكی و ململانیی سیاسی بوو له گه‌ڵ به‌عس، كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی فیكریان نه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌عس.
زیره‌ک كه‌مال راشیگه‌یاند: دوای رووخانی سه‌دام حوسێن، عێراقی دوای 2003 له شكاندنی ئاوێنه‌یه‌ك ده‌چێت و هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌و پارچانه كه‌وتۆته ده‌ست كه‌سانێك ته‌نها له‌و پارچه‌یه خۆی ده‌بینێت و پارچه‌كانی دیكه نابینێت، هه‌موو لایه‌ك خۆی به قوربانی ده‌زانێت له گه‌لانی عێراق، بۆیه هه‌موولایه‌ك ده‌ڵێ ده‌بێ عێراق بۆ من بێت.
زیره‌ک كه‌مال رایگه‌یاند: ده‌بووایه عێراقی دوای 2003 عێراقی هه‌مووان بێت، عێراقییه‌كان نه ده‌توانن پێكه‌وه بژین، نه رێگایه‌كی دیكه ده‌دۆزنه‌وه كه بتوانن پێكه‌وه بژین، عێراق ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌یسوڕێنێ خۆی ناتوانێت خۆی بسوڕێنێ، ئه‌مه‌ریكا له 20 ساڵه‌ی رابردوو له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تێكشكاوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان له ئه‌فغانستان و له عێراق، عێراق دیموكراسیه‌تی تیا ناچه‌سپێ ، شوناسهكی تایبه‌تی نییه ، بنه‌مای ده‌وڵه‌تی تیا نه‌ماوه.
سه‌باره‌ت به كورد زیره‌ك كه‌مال هەروەها گوتی: كورد قوربانیه‌كی زۆری دا، له هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه راستگۆتربوو، چونكه داوای دیموكراسیه‌تی بۆ عێراق ده‌كرد ئینجا ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خۆی ده‌كرد، وتاری كوردستانی پێویسته وتارێكی كوردستانی بێت، پێویسته هه‌نگاوه‌كانمان یه‌كگرتوو بێت له شكۆی كوردی كه‌م كردۆته‌وه‌و لاواز دیارین، له رووی ئابووریش هه‌نگاوی باش بهاوێژین و مامه‌ڵه‌یه‌كی باشیش له گه‌ڵ ناوه‌ند بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.