Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 06:00

وردەکاری لەبارەی حەجی ئەمساڵ دەخرێتەڕوو

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەمزووانە سعوودیە وردەکاری پلانی پێشوازیکردن لە پرۆسەی حەج و ڕێژەی وڵاتان دەخاتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ 2022، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا سعوودیە وردەکارییەکانی پلانی پێشوازیکردن لە پڕۆسەی حەج و ڕێژەی وڵاتان بڵاو بکاتەوە."

ئەوەشی خستەڕوو کە "یەکەمجارە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا دەسەڵاتدارانی سعوودیە پڕۆسەی حەج بۆ حاجییانی دەرەوەی سعوودیە ڕابگەیێنن کە ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی لە ناوەوە و دەرەوەی سعوودیە دەکەن."

ئاماژەی بەوەش دا کە "لە هەرێمی کوردستانیش هاووڵاتییان لە رێگەی تەلەفۆن و سۆشیاڵ میدیاوە پرسیارێکی زۆر ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە دەکەن سەبارەت بە وردەکارییەکانی حەجی ئەمساڵ، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەوەی هەیە تەنیا بڵاوکردنەوەی ئەم ڕێژەیە وا چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا سعوودیە وردەکاری پلانی حەجی ئەمساڵ 2022 و ڕێژەی حاجییان بۆ هەر وڵاتێک بڵاوبکاتەوە، ئەوکات لە چوارچێوەی ڕێژەی وڵاتی عێراق، ڕێژەی حاجیانی هەرێمی کوردستانیش بە دیار دەکەوێت."

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.