لە فڕۆكخانەیەكی وڵاتی كۆستاریكا ،فڕۆكەیەكی بارهەڵگر لە جۆری "بۆینگ 757" بەهۆی روودانی كێشەیەك لە فڕۆكەكەدا لە كاتی نیشتنەوەی بوو بە دووپارچە.
ئەو فڕۆكەیە، لە كاتی فڕینی دوای 25 خوولەك بەهۆی بوونی كێشەیەكی هونەری ،بەناچاری گەڕایەوە فڕۆكەخانەكە ،لە كاتی نیشتنەوەی پێش ئەوەی بگاتە سەر رێڕەوی خۆی بوو بە دووپارچە، بۆیە بەرپرسانی فڕۆكەخانە سەرجەم هێلەكانی هاتن و چوونی فڕۆكەخانەیان لە ترسی روودانی ئاگر داخست ،دوای ماوەیەك فڕۆكەخانەكە بەرووی گشتیاران كرایەوە.
لەراگەیاندراوێكی فڕۆكەخانە دا هاتووە، جگە لەزیانی مادی هیچ زیانی گیانی رووینەداوە.
ئا- كامران ژێدهر- ئهلعهربیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.