سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا رایگەیاند: ڕووسەكان باوەڕییان وابوو دەتوانن لە چەند ڕۆژێكدا ئۆكرانیا بگرن بەڵام گەلی ئۆكرانیا ئازایەتی شێرییان پیشاندا.
ڕۆژی شەممە بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا سەردانی كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیای كرد و لەگەڵ ڤلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبۆوە.
دوای كۆبوونەوەكە بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا گوتی: دۆزینەوەی لاشەی هاووڵاتیانی مەدەنی لە شارۆچكەكانی ئۆكرانیا ، ناوبانگی ڤلادیمیر پوتنی سەرۆكی ڕووسیای شێواند.
هەروەها گوتیشی : ئەوەی سەرۆكی ڕووسیا لە شوێنەكانی وەكو بوچا و ئیرپین ئەنجامیداوە تاوانی جەنگن .
سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا ئاماژەی بەوەشدا كە ڕووسەكان باوەڕییان وابوو دەتوانن لە چەند ڕۆژێكدا ئۆكرانیا بگرن و كیێڤ لە چەند كاتژمێرێكدا دەچێتە ژێر دەستی سوپاكانیانەوە. بەڵام گەلی ئۆكرانیا ئازایەتی شێریان پیشاندا.
سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا : گەلی ئۆكرانیا ئازایەتی شێریان پیشانداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.