لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئەحمەد دڵزاری شاعیر دا لەنووسینی نووسەر مەغدید حاجی كتێبی "دڵزارم وا ناسیوە" بڵاودەكرێتەوە .
لە لێداوانێكی تایبەت بەماڵپەری كوردستان تیڤی دا نووسەر مەغدید حاجی رایگەیاند"ئەم كتێبەم، دەبێتە دیاری بۆ یەكەم ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئەحمەد دڵزاری شاعیرو نیشتمانپەروەر.. كتێبەكە بریتییە لە 45 كورتە بابەت دەربارەی تێكۆشان و شیعرو بیرەوەریەكانی دڵزاری شاعیر(1920-2021) كە هەموو بابەتەكان وێنەیان لەگەلدایە".
لە كۆتاییدا گوتی : لە ساڵیادی كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر كتێبەكە ئامادە دەبێت ،لەهەمان كاتدا زۆر سوپاسی كاك سۆران تاودەر خاوەن چاپخانەی هەولێر دەكەم كە نەخشەسازی بەرگ و ناوەرۆكی كتێبەكەی ئەنجامداوە ،لە هەمان كاتدا هاوكاریشمان بوون لە بەچاپكردنی كتێبەكەدا".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.