لە فەڕەنسا هەڵبژاردنی سەركۆمار دەستی پێ كرد كە تیایدا 12 كاندید لەنێویشیاندا سەركۆماری ئێستای وڵاتەكە، ئیمانوێل ماكرۆن بەشدارن.
فەڕەنسا كە ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی 67 ملیۆن كەسە، 48،7 ملیۆن دەنگدەری هەیە. پرۆسەی دەنگدان كاتژمێر 08:00 بەكاتی ناوخۆ دەستی پێ كرد و لە كاتژمێر 19:00دا كۆتایی دێت. لە شارە گەورەكانیشدا تا كاتژمێر 20:00 دەتوانرێت دەنگ بدرێت.
بە بڕیاری حكوومەت، ئەو دەنگدەرانەی پشكنینی پەتای كۆرۆنایان پۆزەتیڤ دەرچووە بە مەرجی بەستنی دەمامك دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بدەن.
كۆمپانیاكانی توێژینەوە، دەتوانن لە كاتی داخستنی سندوقەكانی دەنگدانەوە دەست بكەن بە بڵاوكردنەوەی ئەنجامی پێشبینی كراوی هەڵبژاردنەكە. ئەنجامە فەرمییەكانیش لەلایەن دادگای دەستوورییەوە لە 13ی نیساندا بڵاودەكرێتەوە.
بەپێی راپرسی گشتی لەبارەی یەكەم خولی هەڵبژاردنەكە، پێشبینی دەكرێت ئیمانوێل ماكرۆن، سەركۆماری ئێستا و مارین لو پێن، راستڕەوی توندڕەو، زۆرینەی دەنگەكان بەدەستنهێنن.
ئەگەر لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا، هیچ كام لە كاندیدەكان سەدا 50ی دەنگەكانی بەدەستنەهێنا، ئەوا دوو كاندید كە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە لە 24ی نیساندا بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكەدا دەكەن و دەچنە كێبڕكێوە.
فەڕەنسییەكان سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.