بەهۆی دووبارە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، شاری شانگهای چین کەرەنتین کرا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، بەپێی راگەیەنداروی وەزارەتی تەندروستی چین ئەمرۆ، بیست و پێنج هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەشاری شانگهای تۆمار کراون و دانیشتوانی شارەکەش نیگەرانن لەوەی کەخۆراک و پێداویستییەسەرەکییەکان بەگوێرەی پێویست بەردەست نیەو درەنگ دەگاتەدەستیان.
رۆیتەرز دەشڵێت، لەنێو دانیشتوانی شارەکەدەنگوی ئەوەبڵاوبووەتەوەکەگوایەلەزۆرێک لەشارەکانی چین هەمان بارودۆخ هەیە.
لای خۆشیەوەوەزارەتی بەرگری چین ئاشکرای کرد، شاری شانگهای بەبیست و پێنج ملیۆن کەسی دانیشتوانەکەی کەرەنتین کراوەو تەنها مۆڵەتی هاتن و چون بەکارمەندانی تەندروستی، خۆبەخشان و کارمەندانی گەیاندن، یان ئەوانەی مۆڵەتی تایبەتیان هەیەدراوە. وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوشکردووە، بەمەبەستی پڕۆسەی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری تووشبووان و کۆنترۆلکردنی پەتای کۆرۆنا .لەشانگهای، سوپا زیاتر لەدوو هەزار کارمەند و پسپۆڕی پزیشکی سەر بەمیلاکی سوپای، لەچوارچێوەی حەوت یەکەی پزیشکی پێک هێناوەو رەوانەی شارەکەی کردوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.