به‌رپرسانی ئۆكراینا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی ڕووسیا، فڕۆكه‌خانه‌ی دنیپرۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا به‌ته‌واوی وێران بووه و هیچی له‌سه‌ر هیچ نه‌ماوه.
ڤاله‌نتین ریزنیچنكۆ سه‌رۆكی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی شاری دنیبرۆ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومان و هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ی دنیپرۆ به‌ته‌واوی وێران بووه و هه‌تا ئێستاش فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وام بۆردومان ده‌كرێ.
ڕأشیگه‌یاند: كاری ئێستای ئێمه له فڕۆكه‌خانه‌ی دنیپرۆ بووه‌ته ده‌رهێنانی ته‌رم له‌نێو باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كاندا.
دنیپرۆ پێشتر شارێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی ئۆكراینا بوو و ژماره‌ی دانیشتووانی ملیۆنێك تێنه‌ده‌په‌ڕی، هه‌روه‌ها ڕووباری دنیبری لێیه كه سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ جوان و گه‌شتوگوزاری ئه‌و شاره.
جێی باسه فڕۆكه‌خانه‌ی دنیپرۆ له نیوه‌ی مانگی ڕابردووه‌وه به‌شێوه‌ی چڕی بۆردومان كرا و ئه‌وه‌نده مووشه‌ك و بۆمبی ئاراسته‌كرا، فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ته‌واوی وێران بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.