سبه‌ی دووشه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی پاكستان ئه‌نجام ده‌درێ و بۆ پۆسته‌كه‌ش دوو به‌ربژێر پاڵێوراون، ئه‌وانیش بریتین له شه‌هباز شه‌ریف و شا مه‌حموود قوڕه‌یشی.
په‌رله‌مانی پاكستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م خۆبه‌ربژێركردنی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی شه‌هباز و شا مه‌حموودی په‌سند كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵات.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سبه‌ی دووشه‌م له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی پاكستان یه‌كێك له‌و دوو كه‌سایه‌تییانه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی 4 ساڵی داهاتوو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بكات.
شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین حزبی ئۆپۆزیسیۆنی پاكستانه كه حزبی یه‌كگرتووی ئیسلامییه، قوڕه‌یشیش جێگری سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه كه حزبه‌كه‌ی عومڕان خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی وڵاته، قوڕه‌یشی له حكوومه‌تی پێشووتر پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.