فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 162 هاووڵاتی به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
فه‌رمانگه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی خۆڵبارین و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی 162 هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان شاری كه‌ركووكیان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارینه‌وه له ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردوودا له شاری كه‌ركووك زیاتر لە 880 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی کردووە.
جێی باسه له ڕۆژی پێنجشەمه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه شەپۆلێکی خۆڵبارین شاره‌كانی عێراق و هەرێمی کوردستان گرتۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێژه‌ی خۆڵبارینه‌كه له كه‌ركووك و سه‌رجه‌م شاره‌كانی تر كه‌متر بوو، به‌ڵام كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌هۆی تووشبوون به هه‌ناسه‌ته‌نگی و دروستبوونی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به‌رده‌وامه و به‌تایبه‌تیش به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه به‌رده‌وام ڕوو له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.