Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:25

جوتیاران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.. پاره‌ی گه‌نم دابه‌ش ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری جوتیارانی كرده‌وه‌ سه‌ردانی سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی شایسته‌ داراییه‌كانی ساڵی 2021.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: ئاگاداری برا جوتیاره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی گه‌نمیان ڕاده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردووه‌، سبه‌ی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 11/4/2022 سه‌ردانی سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ ساڵی 2021.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: پێویسته‌ جوتیار له‌گه‌ڵ چوونی بۆ سایلۆی هه‌ولێر ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌  له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ:-

شایسته‌ داراییه‌كه‌ به‌ناوی خۆی بێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی (نفووس)ی پێ بێت.

وه‌كاله‌ی گشتی پێ بێت.

وه‌كاله‌ی تایبه‌ت 2021 باوه‌ڕپێكراو (مصدق) بێت.

وه‌كاله‌ی 2022 بێت.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.