سایلۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە، دەتوانن ئه‌مڕۆ دوو شەممە11 ى 4 ى 2022، سەردانیان بکەن بەمەبەستی وه‌رگرتنی چه‌كی شایسته داراییه‌كانیان.
سایلۆی هه‌ولێر ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاته‌وه کە ساڵی ڕابردوودا گەنمیان رادەستی سایلۆ کردووە، رایده‌گه‌ێنێت، لەئێستادا دەتوانن چه‌كی شایسته داراییه‌كانیان وەربگرن.
راشیده‌گه‌یه‌نن، پێویسته جوتیارەکان لەکاتی سەردانیان بۆ سایلۆ ناسنامه‌ی باری شارستانی، بریكارنامه‌ی گشتیی، بریكارنامه‌ی تایبه‌ت به 2021 کە پشت‌راست کرابێتەوە، لەگەڵ بریكارنامه‌ی 2022یان پێ بێت.
سایلۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویستە جوتیاران چەند بەڵگەنامەیەکیان پێ بێت کە بریتین لە: کارتی نیشتمانی یاخود نفوس و وەکالەی گشتی و وەکالەی تایبەتی 2021 لەگەڵ وەکالەی ساڵی 2022.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.