دوای جیاکردنەوەی سندوقی دەنگەکان لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا کە 28.6% رێژەی دەنگەکانی بردەوە.
هەروەها مارین لۆپان، کاندیدی گردبوونەوەی نیشتمانیی لە پلەی دووەم هات بە رێژەی 24.4% و، سەرکردەی رەوتی چەپی فەڕەنسا ژان لۆک میلۆنشۆن، لە پلەی سێیەم هات بە رێژەی 20.1%.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە 24ی ئەم مانگە لەنێوان ئیمانوێڵ ماکرۆن و مارین لۆپان بەڕێوەدەچێت.
فەڕەنسا.. لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا ماکرۆن پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.