بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لەئەکاونتى فەرمى خۆى رایگەیاند: دوابەدوای بەدواداچونمان بۆ داواکاری و کێشەکانی جوتیاران کەبیرەکانی ئاوی کشتوکاڵی بەکاردەهێنن بۆ مەبەستی ئاوداشتنی دانەوێلە( گەنم و جۆ و پەتاتە ... هتد) پێویستیان بە زیادکردنی رێژەی کارەبا هەیە ،بەهۆی کەمی رێژەی باران بارین و پارێزگاری لە بەرهەمی دانەوێلە و بەرووبومە کشتوکاڵیەکان لە هەرێمی کوردستان.
وەزیرى کشتوکاڵ راشیگەیاند: پەیوەندی راستەوخۆمان لەگەڵ وەزیری کارەباوە کرد و بەنوسراوی فەرمی ئاگادارمان کردنەوە، کە پێویستە بڕی پێدانی ووزەی کارەبا بۆ بیرەکانی ئاوداشتنی کشتوکاڵی زیاد بکرێت ، وەک هەنگاوێکی خێرایی پاڵپشتی جوتیارانی بەڕێزمان .
هەروەک دەشلێت: بەخۆشحاڵییەوە داواکاریەکەمان پەسندکرا، بۆ ئەم مەبەستە جوتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ لەمەودوا بڕی پێویستی ووزەی کارەبا زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان لە ووشک بوون و لە ناوچوون بپارێزرێت .
حكوومهتی ههرێم کێشەى کارەباى بیرى ئاوى جووتیارانی سلێمانی چارەسەر دهكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.