ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11 ى 4 ى 2022، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
له راگه‌یاندراوێكیشدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە کۆبونەوەی شاندی وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم تاوتوێی ئەو رێوشوێنانە دەکرێت کە دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى دۆسیەى نەوتى هەرێم دەریکردووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی ئەو میکانیزمانەى کە پەیوەستن بە بەڕێوەبردنى دۆسیەى نەوتى هەرێم، له پێناو رێککەوتن لەسەر پێوەر و میکانیزمێکى نوێ.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن پێك هاتوون له ئومێد سه‌باح ، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ ، خالید شوانی، ئامانج ڕه‌حیم.
له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رێوه‌چوو، بڕیاردرا شاندێك ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت بۆ تاوتوێكردنی پرسی نه‌وت و وزه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.