Erbil 38°C سێشەممە 01 تەمووز 11:23

له‌ پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپول یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


لەگەری سی و دووی خولی ئینگلیزی، یاری لوتكەو ئاگرین لەنێوان هەردوو یانەی خاوەن پلەی یەكەم و دووەم مانچستەر ستی و لیڤەرپول بەرێوەچوو.
 یاریەكە بەیەكسان بوونی هەردوولا بەدوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان تەواو بوو، لەگێمی یەكەم و لەخولەكی پێنجەم كیڤن دی برۆین گۆلی پێشكەوتنی بۆ ستیزن تۆماركرد، لەبەرامبەردا كورانی یۆرگن كلۆپ لەخولەكی سێنزە لەرێی یاریزان دیگۆ گۆتا گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی بەدەستهێنایەوە، یاریەكە بەگەرم و گوری لەنێوان هەردوولا درێژەی هەبوو، ئەمجارەیان لەدەرەفەتێكدا هێرشبەری بەرازیل گابریل خیسۆس لەخولەكی سی و شەش گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی بۆ مانچستەر ستی تۆماركرد، گێمی یەكەم بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك لەبەرژەوەندی ستیزن بوو.
 لەگێمی دووەم و لەدەستپێكی ئەم گێمە سادیۆ مانی گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی بۆ لیڤەرپول تۆماركردەوە، بەمجۆرە یاریەكە تا كۆتایی بەیەكسان بوونی هەردوولا بەدوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان تەواو بوو، بەم بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی ستیزن لەپشەنگی ریزبەندی بووە حەفتاو چوار خاڵ و لیڤەرپولی بەحەفتاو سێ خال لەخانەی دووەمە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.