لەگەری سی و یەكی خولی ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەئەستەم لەیانەی لیڤانتی بردەوە.
تیپە كەتەلۆنیەكە چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی تیپی میوان، بەڵام لیڤانتی خۆراگربوو لەبەردەم هێرشەكانی بارسە، گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
لەگێمی دووەم و لەخولەكی پەنجاو دوو لیڤانتی بەلێدانی سزا لەرێی یاریزان خۆسی لۆیس مۆریالس گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد، دوابەدوای ئەم گۆڵە لەخولەكی پەنجاو شەش لیڤانتی دووەم لێدانی سزای بەدەستهێنا، بەڵام رۆجر مارتی سەركەوتوو نەبوو لەجێبەجێكردنی لێدانەكەو تیر شتیگن تۆپەكەی گەڕانەدەوە، ئەمجارەیان لەخولەكی پەنجاو نۆ ئۆبامیانگ گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی بۆ بارسێلۆنا بەدەستهێنایەوە.
گوشارەكانی بارسە بەردەوامبوو تا لەخولەكی شەست و سێ پێدرۆ گۆنزالیس گۆلی دووەم و پێشكەوتنی بۆ بارسە بەدەستهێنا، یاریەكە بەرەو كۆتایی بوو، لەخولەكی هەشتاو چوار سێیەم لێدانی سزا بۆ لیڤانتی گیرا، گۆنزالۆ گۆڵی دووەم و بەرامبەر بوونەوەی بۆ لیڤانتی تۆماركردەوە، قوتابیەكانی چاڤی خۆیان بەدەستەوە نەدا تا لەخولەكی زیادكراو لۆك دی یۆنگ بەلێدانێكی سەری جوان گۆڵی سێەم و بردنەوەی بۆ بارسەلۆنا بەدەست هێنا.
بەم جۆرە یاریەكە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەسەركەوتنی یانەی بارسێلۆنا تەواو بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.