دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەلی کار بۆ دەچووانی بەشی ژینگە رایدەگەیەنێت .
ئهمڕۆ دووشهممه 11 ى 4 ى 2022، عەبدولڕەحمان سدیق سهرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەك ھەلی كاری بۆ دەرچووانی بەشی ژینگە لە كۆلێژەكانی زانست و ئەندازیاری راگەیاند .
ئاماژهی بهوهشكرد، دهرچووان دهتوانن سیڤییەكانیان ببەنە فەرمانگەی ژینگەی شارەكانیان بەمەبەستی دامەزراندنیان.
عەبدولڕەحمان سدیق سهرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی ھەرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهشكرد، بەمەبەستی چاودێریكردنی پڕۆژەكانی كوردستان دەرفەتی كار لەناو پرۆژەكان دەڕەخسێنن، كە لە ڕووی كارگێڕیی و داراییەوە لە ئەستۆی پرۆژەكان دەبێت و لە ڕووی هونەریشەوە سەربە دەستەی ژینگە دەبێت.
گوتیشی، میكانیزمی دامەزراندن لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دادەنرێت و بڕی مووچەی 500 ھەزار دینار تاوەكو ملیۆنێك و 500 ھەزار دینار دیاریكراوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، مەرجی وەرگرتن ھەبوونی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و لە بەكالۆریۆس بەرە و سەرەوەیە .
ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2011وە تاوەكو ئێستا 807 دەرچوو هەن كە دەتوانن بچنە پڕۆژەكان و ببنە چاودێر و ئەوەش بۆشایی چاودێرییان بۆ پڕ دەكاتەوە، چونكە ئێستا 400 فەرمانبەریان هەیە و ئەوەش پێویستی چاودێریكردنی پڕۆژەكان پڕ ناكاتەوە.
سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێم گوتیشی، 6 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی ژینگە لە كوردستان هەن كە مۆڵەت دەدەنە پرۆژەكان و هەروەها چاودێریشیان دەكەن.
بەشێك لە دەرچووان دادەمەزرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.