Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:20

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

کوردستان TV
100%

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش ئاشکرای کرد کە تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەکەن.

جۆزێپ بۆرێڵ لەدوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتی ڕووسیا ڕایگەیاند: هەموو بژاردەیەک دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆ، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەسەر گرتنەبەری هەنگاوی نوێ دەکەن.

 هەروەها ئاشکرای کرد کە لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ئۆکرینا لە نزیکەوە چاودێری ئەوەی کردووە کە هێزەکانی رووسیا ئاراستەی هێرشەکانیان بەرەو دۆنباس، گۆڕیوە.

جێی باسە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، لە لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوە و تاوتوێی ئەنجامەکانی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن کە لە 24-25ی ئاداردا بەڕێوەچوو. هەروەها لە پاڵ پرسی ئۆکراینادا، رەوشی مالی، لیبیا و یەمەن لە مژارەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.