وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە لە سنووری ناحییەی مەیدان بۆ چوارەمین جارە دزی لە تاوەرەکانی کارەبا دەکرێت.
وەزارەتەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "لە سنووری ناحییەی مەیدان بۆ جاری چوارەم پارچە ئاسنەکانی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبای (33 کەی ڤی) دەدزرێت."
ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەهۆی ئەمەوە مەترسیی کەوتن و پچڕانی کارەبای شار و گوندەکانی ناوچەکە هەیە.
لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان بۆ دۆزینەوە و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی، سکاڵای تۆمار کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.