Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 00:48

کەرکووک؛ کەسێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کەرکووک کەسێک لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەشی نەهێشتنی تاوانەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکووک بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کەسێک بەناوی (فەوزی مەحموود ئەحمەد) لەدایکبووی 1968 لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە گەڕەکی حەسیرەکەی شاری کەرکووک لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند: کوژراوەکە دووکانی فرۆشتنی مۆبایلی هەبووە، تا ئێستا هۆکاری کوشتنی نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە تەرمەکەی لە دادگەی لێکۆڵینەوەیە، هێزەکانی پۆلیس لە لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.