له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان له سه‌ر بابه‌تی هـەرێمی کـوردسـتان.. بـەرپرسـیارێتی و موزایـەدە رزگـار عیسـا ـ ئەندامی پەرلەمانی کوردسـتان لە فـراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند : دیموكراسی پرۆسه‌یه‌كه و هه‌ڵبژاردنیش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین مومارەسه‌ی كار و ئه‌ركه‌كان بكرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان باوه‌ڕی به‌و پرۆسه‌یه هه‌یه و هه‌ڵگری به‌رپرسیاریه‌تییه. كه‌م قسه‌مان كردووه و به‌رده‌وام كاری زۆرمان كردووه ، به‌ڵام حزبه‌كانی دیكه كه هه‌ندێك به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن و به‌شێكیش كه به‌شدارن له حكوومه‌ت دژ به دیموكراسیه‌ت، فاكته‌رێكی تێكده‌ر بووینه دژ به خاك و نیشتیمانن كه هه‌ندێ خاڵ هه‌ن چاره‌نووسسازه.
ئۆپۆزسیۆن باسی بودجه و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن، كه‌س وه‌ك پارتی واقیعی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه نازانێت، ئه‌وان بووینه هۆكاری بڕینی بودجه، رێگەیان بۆ دوژمن خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دووچاری كیشه‌و گرفت بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران توانی له بارودۆخێكی زۆر سه‌خت له ماوه‌ی ئه‌و كابینه‌یه هه‌نگاوی زۆر باش بهاوێژێت له رووی خزمه‌تگوزاری و به‌رده‌وام بوون به پێشخستن و به‌رده‌وامی پرۆژه‌كان.
ئه‌و حزبانه‌ی دژایه‌تی پارتی ده‌كه‌ن سیاسه‌تی دوژمنانی كورد په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری ده‌ده‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان پێویسته هۆشیار بێت.
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌نێردرێته سلێمانی له‌لایه‌ن هه‌ولێر و دهۆكه‌وه، دیار نامێنێت، ئه‌وه جێگه‌ی داخه.
به‌رپرسیاره‌تی خۆیان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ناكه‌ن، بۆ پۆست و پایه وه‌رگرتن له حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتین، به‌ڵام له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی كه‌مته‌رخه‌من. با پێمان بڵێن تا ئێستا سه‌رۆک كۆمار له رابردوو چ هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنیان هه‌بووه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
خـدر کـەریم ـ شـرۆڤەکاری سـیاسـی لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند : ئۆپۆزسیۆن مانای هۆشیاركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته و بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاته، پێویسته له خزمه‌ت و گه‌ل و نیشتمان كاربكه‌ن و نه‌ك به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی هه‌نگاو بنێین.
هه‌موو ئه‌و حزبانه به‌شدارن له هه‌ر كه‌موكورییه‌ك كه بوونی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام پارتی باجی ده‌دات.
له عێراق سه‌یر ده‌كه‌ین وێرای كه‌موكورییه‌كان ئۆپۆزسیۆن به‌مشێوه‌یه ره‌فتاریان نه‌كردووه، كه‌چی ئۆپۆزسیۆن لێره و هه‌ندێ نه‌یاری كورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی شێواندنی راستیه‌كان ده‌كه‌ن و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.