وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشوری لەجیھان کرد و لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە پاتریارک ڕایگەیاند، کوردستان جوانترین نمونەیە لەناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەراستدا، چونکە گیانی مرۆڤایەتی راستەقینە لەم هەرێمەیە.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: پێشوازیمان لە پاتریارک مارئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشوری لە جیھان کرد.
وەزیری ئەوقاف لەبارەی دیدارەکە ڕاشیگەیاند: گفتوگۆمان لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینەکان لەھەرێمی کوردستان کرد، پاتریارک سوپاسی گیانی ھاوکاری و دەستگرتن و پلانی حکوومەتی کوردستانی کرد بۆ پرۆژە بەردەوامەکانی لەبارەی پێشوازی و حەواندنەوەی لێقەوماوانی ناوچەکە ئەم ھەڵوێستانەی بەبەرزی نرخاند.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە دیدارەکە پاتریارک گوتی "کوردستان جوانترین نمونەیە لە ناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، چونکە گیانی مرۆڤایەتی ڕاستەقینە لەم ھەرێمەدایە و خەڵکی کوردستان میواندۆستن و ئارەزووی یارمەتی دەکەن و ھەروەھا پێشوازی دەکەن لەو کەسانەی ھانا بۆ ئێرە دەھێنن و داوای ھاوکاری دەکەن."
ئاماژەی بەوەش دا کە پاتریارک هۆکاری ئەمەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "بناغەی کوردستان لەسەر بنەمای جیاوازینەکردن و مرۆڤایەتی دامەزراوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.