کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو دووشەممە کاریگەری خۆڵبارین بەهێز دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمشەو دووشەممە تۆزوخۆڵێکی سووک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا کاریگەرییەکەی بەهێز دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە مەودای بینین لەنێوان 9-10 کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی تۆزوخۆڵ لە هەندێک شوێن 3-5 کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە سبەی سێشەممە لە هەندێک ناوچەکانی کوردستان ئاسمان لەنێوان هەور و پەڵەهەور دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.