Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:30

ئۆكڕاینا خۆی بۆ رووبەرووبوونەوەی هێرشی نوێی رووسیا ئامادە دەكات

کوردستان TV
100%

هێزەكانی رووسیا لە ناوچەی دۆنباسی رۆژئاوا ئامادەكارییان كردووەو ئۆكڕایناش خۆی بۆ رووبەرووبوونەوەی هێرشەكە ئامادەكردووە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی واشنتن پۆست لەسەر زاری جۆن كێربی،وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا گواستویەتییەوە كە لەوباوەڕەدان سوپای رووسیا لەسەرهەمان تەكتیكی وەحشیەگەرانە دەرحەق بە هاووڵاتیانی سڤیڵ و ژێرخانی ئابووری بەردەوام دەبێت.
هەروەها رۆژنامەكە بڵاوی كردۆتەوە كە ئەمریكا ترسی ئەوەی هەیە سوپای رووسیا چەكی كیمیاوی بەكاربهێنێ.
هەر لەبارەی هێرشەكەوە وەزارەتی بەرگری ئۆكڕاینا دەڵێت: سوپای رووسیا هێزەكانی كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی هێرشی نوێ بكاتە سەرهەردوو ناوچەی دۆنیتسك و لۆگانس لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە.
وەزارەتی بەرگری ئۆكڕاینا دەشڵێت: ئێمە ئامادەین بەرپەرچی هەر هێرشێكی نوێی سوپای رووسیا بدەینەوە.
 

ئاژانسه‌كان

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.