بەپێی ماڵپەڕی Associated Press، بەپشتبەستن بە لێدوانێكی ڤەدیم بۆیچێنكۆ، سەرۆكی شارەوانی شاری ماریوپۆلی ئۆكراینا، زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی ئۆكراینی كوژراون لە دەرئەنجامی گەمارۆدان و بۆردومانی رووسیا بۆ سەر ئەو شارە، و ئەگەریش هەیە كە ژمارەی كوژراوەكان لە 20 هەزار كەس تێبپەڕێت.
هەروەها، دوای چەند هەفتەیەك لە شەڕ لاشەی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ماریوپۆل لەسەر شەقامەكان كەوتووە و نزیكەی 120 هەزار هاووڵاتی مەدەنی پێویستییەكی زۆریان بە خواردن، ئاو، گەرمی و پەیوەندیكردن هەیە.
سەرۆكی شارەوانی ماریۆپۆل، هێزەكانی رووسیای تۆمەتباركردووە بەوەی چەند هەفتەیەكە رێگەنادەن كە كاروانە مرۆییەكان بگەنە ناو شارەكە. ئامانجیش، شاردنەوەی ئەو كوشتنە بەكۆمەڵەیە كە لەم شارە روویداوە و لە جیهانی دەرەوەی بشارنەوە.
ناوبراو، وردەكاری زیاتریشی دركاندووە سەبارەت بەوەی، كە سوپای رووسیا هەستاوە بە هێنانی كەلوپەلی گەڕۆك كە لە شێوەی ئۆتۆمبێڵدان بۆ سوتاندنی لاشەكان و لەناوبردنیان. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو هێزانە هەستاون بە گواستنەوەی لاشەیەكی زۆر بۆ سەنتەرە گەورەكانی بازاڕیكردن (Shopping Centers) كە پێداویستی هەڵگرتن و ساردكەرەوەی تیادایە.
Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.