ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی زۆری بارینی بارانه‌وه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵاتی فلپین لافاو دروستبووه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی شاری بای بای له هه‌رێمی لیتی له ناوه‌ڕاستی فلپین ئاشكرای كرد كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه زۆرێك له زه‌وی گونده‌كان داڕماون و 22 هاووڵاتی گوندنشینش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند كه 6 هاووڵاتی تریش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
ئاژانسه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌سات له هه‌ردوو هه‌رێمی دافاو دی ئۆرۆ و دافاو ئۆرینتاڵ له باشووری فلپین ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه به‌هۆی ڕه‌شه‌با و لافاوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌لایه‌نی كه‌م 3 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا به‌هۆی زۆری بارینی بارانه‌وه له 200 ناوچه و شوێنی جیاجیای فلپین لافاو دروست بووه و هاووڵاتییان ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.