به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی كیێڤ، ئه‌ندره‌ی نه‌بیتۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه له ناوچه‌ی كیێڤ گیانیان له‌ده‌ست داوه 720كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و زیاتر له 200مه‌ده‌نیی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن.
نه‌بیتۆڤ له هه‌ژماری تێلگرامی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆكراینا رایگه‌یاند له رۆژی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی رووسیاوه بۆ سه‌ر ئۆكراینا له 24ی شوباته‌وه تاكوو ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار دۆسیه كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌ربازانی رووسیا له ناوچه‌ی كیێڤ ئه‌نجامیان داون.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی له ناوچه‌ی كیێڤ به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه ده‌ستنیشان كراون 720ی تێپه‌ڕاندووه و زیاتر له 200 مه‌ده‌نیی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.