ئەمڕۆ چوارشەممە13 ی 4 ی 2022، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا بەناوی "نرخی بەرزی پۆتین" رایگەیاند، بودجەی خێزانەکەت و پڕکردنی تانکی سووتەمەنی تایبەت بەخۆت نابێت لەسەر ئەوە بووەستێت کاتێک دیکتاتۆرێک جەنگێک رابگەیەنێت و کۆمەڵکوژی لە نیوەی دیکە جیهان ئەنجام بدات.
راشيگهیاند: بۆ رزگاربوون لەم نرخەی پۆتین، دەستبەرداربوون لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ شەش مانگی داهاتوو لە یەدەکی نەوتی ستراتیجیی رادەگەیەنم.
بایدن، جەختیشی کردەوە: شپووتین پشتی دەبەست لەسەر دابەشکردنی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا و جیهان.. چەند کاتژمێرێک خەریکبووم تا لە کۆتایی سەرکەوتوو بووم لە قایڵکردنی زۆرێک لە دەوڵەتان بۆ ئەوەی بێنە نێو پلانی دەستبەرداربوون لە نەوت. هەموو وڵاتان کۆبوونەوە بۆ رێگرتن لە پووتین بۆ کۆنتڕڵکردن و بەکارھێنانی سەرچاوەکانی وزە لە دژی خانەوادەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و سەرتاپای جیهان.
بایدن: پۆتین دیکتاتۆرە و رووسیا کۆمەڵکوژی لە ئۆکراینا ئەنجامداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.