ئەمڕۆ چوارشەممە دەرگەی سێیەمی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرایەوە کە دەبێتە هۆی بەرفراوانی و زیادبوونی جموجوڵی بازرگانی.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: بە پێی خاڵی 12ی رێکەوتننامەی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران لە رێکەوتی (22/02/2022) دەرگەی سێیەمی بازرگانی کرایەوە.
ڕاشیگەیاند: بە ئامادەبوونی مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئیرج ئازادی سەرپەرشتیاری پایانەی مەرزی تەمەرچینی ئێران و بەرپرسانی حکوومی هەردوو دەروازەکە، دەرگەی سێیەمی بازاڕچەی پەیوەست بە کاروباری بازرگانی بۆ هاوردە و هەناردە کردنی کاڵا و کەلوپەلی هەرێمی کوردستان و کەرستە و کەلوپەلی ئێرانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە کردنەوەی ئەم دەرگەیە، دەبێتە هۆی بەرفراوانی و زیادبوونی جموجوڵی بازرگانی و ئاسانکاری زیاتر و خێرایی لە هاتووچۆی بارهەڵگرەکان و کەمکردنەوەی کاتی مانەوەی بارهەڵگرەکان لە نۆرەی چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوە، و هەروەها بە تایبەتی دەبێتە ئاسانکارییەکی باشتر بۆ هەناردەی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵاتی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.