Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 15:45

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد لەمیانی دیدارەکەدا ئەو جێگرەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆوی هوود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی و پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا.

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدرالدا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و لە ژێر هیچ گوشارێکیشدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.