سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان پێشوازی لە ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسان و ڕاوێژكاران، ميوانداريى ديپلۆماتكاران له كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به گفتوگۆ دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ى دوێنێ سێشەممە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فين دزهيى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و ڕاوێژكاران، به‌بۆنه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، ميوانداريى ديپلۆماتكاران له كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له وته‌يه‌كدا فه‌لاح مسته‌فا ڕاوێژكارى باڵاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ناوى سه‌رۆكايه‌تييه‌وه به‌خێرهاتنى ميوانانى كرد و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى و يارمه‌تيدانى وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به ڕۆڵ و كاريگه‌ريى نوێنه‌رايه‌تيى ديپلۆماسيى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرد.
له وته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به گفتوگۆ دووپات كرده‌وه و هيواى خواست هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ لێكگهيشتنێكى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
لاى خۆيانه‌وه ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆيان به‌و ديدار و ده‌رفه‌ته ده‌ربڕى و سوپاسى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان كرد، هه‌روه‌ها هاريكارى و هاوبه‌شيى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانيان به‌رز نرخاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.