ئه‌وكه‌سانه‌ی پیشه‌یان دزیكردنه ، رۆژانه رێگا‌و شێوازی نوێ ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دزییه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌م ڤیدیۆییه‌دا گروپێكی دزیكردن كه له دوو ئافره‌ت و پیاوێك پێك هاتوون له شوێنی چاوه‌ڕوانی پاسدا له‌رێگه‌ی پێدانی خواردن دزی له ئافره‌تێكی تر ده‌كه‌ن .
ئافره‌تێك له‌شوێنی چاوه‌ڕوانی پاس دا دانیشتووه چاوه‌ڕوانی پاس ده‌كات دووئافره‌تی تر له‌هه‌مان شوێن به ناوی بۆنه‌ی ئاینیی خورادن ده‌ده‌ن به ئافره‌ته‌كه ،دوا چه‌ند خووله‌كێك ئافره‌ته‌كه سه‌رگێژ ده‌بێت و خه‌وی لێده‌كه‌وێت، له‌و ساته‌دا هه‌رچی زێر و پاره‌و مۆبایلی له ئافره‌ته‌كه ده‌دزن.
هه‌رچه‌نده شوێنی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه دیار نییه به‌ڵام دوو بۆچوون له‌سه‌ر گرته‌ڤیدیۆیه‌كه‌دا هه‌یه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئاگاداركردنه‌وه‌ی مرۆڤه له‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك،خواردن له كه‌سانی نه‌ناسراو و غه‌ریب وه‌رنه‌گرن بۆچوونی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌كه كه ڤیدیۆییه‌كه دروستكراو بێت واته راست نییه ئامانج لێی هۆشیاركردنه‌وه هاوڵاتییه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لسۆمه‌رییه
ڤیدیۆ.. به‌رۆژی روناك دزی له ئافره‌تێك ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.