ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولیر، له‌دیوانی پارێزگا، پێشوازیی له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد شڤان په‌روه‌ر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای به‌خێرهێنانی ده‌ستخۆشی له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد و سروود بێژ شڤان په‌روه‌ر كرد له كاره هونه‌رییه‌كانی، كه هه‌میشه به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد و گۆرانی و موزیكی ئه‌و بۆته به‌شێك له‌مێژوو، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییه‌كی بۆ سه‌رخستنی كار و پڕۆژه هونه‌رییه‌كانی نیشاندا. پاشان، هونه‌رمه‌ند سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی دواین كاره هونه‌رییه‌كانی و ئه‌و كار و چالاكیانه‌ی كه به‌نیازه پێشكه‌شیان بكات باس كرد.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ر و كه‌لتوور و موزیك و ئه‌ده‌بی كوردی به‌گشتیی كرا و جه‌خت له پێویستی بایه‌خدان زیاتر به به‌رده‌وامی داهێنانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
ئا- كامران
پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد شڤان په‌روه‌ر كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.