سەبارەت بە ڕكابەریەكانی چامپیۆنس لیگ و دوای یاری نێوان هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو مانچستەرسیتی، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری مان سیتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆی بە گەیشتنی تیپەكەی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولەكە دەربڕی و ڕایگەیاند كە هەر تیپێك لە خولی یانە پاڵەوانەكان ببێتە میوانی ئەتلەتیكۆ، ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، لەبەرئەوەی یانە ئیسپانیەكە بە شێوەیەكی ڕێكخراو و بەهێز یاری دەكات و یاریزانی بەتوانا لە ڕیزەكانیدا بەخۆوە دەگرێت.
گواردیۆلا ئاشكراشی كرد كە لە گێمی دووەم ئەتلەتیكۆ باشتر یاری كرد، بەڵام بەخت یاوەری تیپەكەی بوو بەوەی گۆڵیان لەسەر تۆمارنەكراو لەئەنجامدا گەیشتنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.
ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە ڕوونیشیكردەوە كە لە یاریەكەدا چەند یاریزانێكی تیپەكەیان دووچاری پێكان هاتن و نازانرێت لە ڕۆژانی داهاتوو بارودۆخی ئەو یاریزانانە چی بەسەر دێت.
گواردیۆلا هەروەها گوتی، ئێمەش مرۆڤین و ناتوانین لە هەر یاریەك چوار تا پێنج گۆڵ تۆماربكەین، گرنگ ئەوەیە لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی سەخت ڕزگارمان بوو و بە شایستەییەوە گەیشتینە قۆناغی پێش كۆتایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.